Emre Gürkan Abay,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
29 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2018
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگریی توركیا خولوسی ئاكار، له‌مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هاوتا رووسه‌كانیان ده‌ستپێكرد.
چاوش‌ئۆغڵو، ئاكار، راوێژكاری میت هاكان فیدان و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن، له بینای وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا له مۆسكۆی پایته‌خت، له‌گةڵ هاوتا رووسه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌رله كۆبوونه‌وه‌كه چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای ئاستانا، توركیا، رووسیا و ئێران له‌باره‌ی سووریاوه له‌هه‌ماهه‌نگیی نزیكدان و گوتی، "له‌سایه‌ی ئه‌مه‌دا، له‌چه‌ندین بابه‌تی قۆناغی سیاسی‌دا، به‌ره‌وپێشچوونی گرنگمان تۆماركردووه".
چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند كه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی دوا پێشهاته‌كانی سووریا سه‌ردانی رووسیایان كردووه و گوتی، "له‌مه‌ودواش له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه رووسهكانمان، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانمان له سووریا ده‌كه‌ین. سه‌ركۆمارمان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌دات له‌گه‌ڵ رووسیا، ئێمه‌ی ناردووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ-یش گوتی: "جگه له ره‌وشی ئیدلب تاوتوێی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كه‌ین كه له ئیستانبوڵ پێی گه‌یشتین. هه‌روه‌ها باس له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا و دوا پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوڕات ده‌كه‌ین".
جگه له شۆیگو شاندی رووسی پێكهاتبوون له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای رووسیا ڤالێری گه‌راسیمۆڤ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین بۆ كاروباری سووریا ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرهنتیهڤ. پلان بۆ ئه‌وه داندراوه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راوێژ و راگۆڕینه‌وه بكرێت له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سووریا.