Yusuf Aydın Deniz,1 23
29 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2018
مۆسكۆ – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگریی توركیا خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری به‌رگری رووسیا سێرگی شۆیگو تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی سووریایان كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی راوێژكاری میت هاكان فیدان و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن له وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا به‌ڕێوه‌چوو و یه‌ك كاتژمێر و ٣٠ خوله‌كی خایاند.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران له‌باره‌ی بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان و سووریاوه، به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ماهه‌نگیی نزیك رایگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك گرنتیكارانی ئاستانا، داكۆكی له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و یه‌كێتیی سیاسیی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین و دژی هه‌ر هه‌وڵێكین بۆ زیان گه‌یاندن به‌مانه”.
چاوش‌ئۆغڵو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئه‌وان ئیراده‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه له‌باره‌ی پاككردنه‌وه‌ی خاكی سووریا له سه‌رجه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ-یش تیشكی خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ توركیا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له سه‌ر هه‌ماهه‌نگی یه‌كه‌كانیان بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له سووریا.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووری بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، لاڤرۆڤ گوتی: "گه‌یشتینه رێككه‌وتن بۆ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانمان له‌باره‌ی ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كه‌یان".