İlkay Güder,Mohammed Baqi Hussein
22 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بابه‌ته دووقۆڵی و ناوچه‌ییه‌كان تاوتوێكراون.
له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه به نایاسایی دانانی بڕیاری ئه‌مریكا له‌باره‌ی قودس به‌و بڕیاره‌ی دوێنێ له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان درا، مایه‌ی خۆشحاڵیه.
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان سوپاسی پوتینی كرد كه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانیان له‌و پرۆژه یاسایه كردووه كه له‌باره‌ی قودس پێشكه‌ش كرابوو.