Sangar Hamad Azeez,Ramal Abdullah Mahmood
22 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم لەبارەی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای قودس له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رایگەیاند: "ئومێده‌وارم حكوومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌و بڕیاره‌ی دراوه دروست بیخوێنێته‌وه و ساتێ زووتر له‌و بڕیاره هه‌ڵه‌یه‌ی داوێتی، پاشگه‌زببێته‌وه".
دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی، بینالی یڵدرم وەڵامی پرسیارەکانی میدیاکارانی دایەوە.
یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای قودس له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌یامێكی روونە بۆ ئه‌مریكا. گوتی: "جارێكی دیكه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رخرا، له‌جیهاندا ئەو تێڕوانینه قبوڵناكرێت كه هه‌رچییه‌كت ویست به‌ئاره‌زووی خۆت ئه‌نجامی بده‌یت و پێویسته ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هه‌قن به‌هێزبن، نه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌هێزن له‌سه‌ر هه‌ق بن".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم تیشکی خستە سەر ئەوەی کە توركیا ده‌بێته چاودێری ئه‌و بابه‌ته، گوتی "خەمخۆری ئێمه له پاڵ راوه‌ستانی راستیدایه. له پاڵ وه‌ستانی لایه‌نی به‌هێزدا نه له نه‌ریتماندا هه‌یه نه له تێگه‌یشتنی یاساماندا".