Ramal Mahmood
22 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2016
پەرلەمانی تورکیا - AA
وەزیری بەرگری تورکیا فکری ئشک رایگەیاند سبەی زانیاری دەدات بە پەرلەمانتارانی تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات و پێشهاتەکانی ئەلباب.
ئشک لە لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان لە پەرمانی تورکیا رایگەیاند کە لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆن کۆبووەتەوە، سبەینێش لە دانیشتنی پەرلەمان زانیاری دەدات لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات و پێشهاتەکانی ئەلباب. گوتیشی: "با زانیارییەکان بە تەواوی و وەک خۆی بگەن، کۆیان بکەینەوە و بۆ رای گشتی و پەرلەمان بیانخەینە روو. ئێستا لە ماوەیەکی کەمدا دەرفەت نییە قسە لەسەر زانیارییەکان بکرێت. هاوکارانمان بە چڕی کار بۆ ئەمە دەکەن".