Abdullah Shukur
21 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە لایەن سوپای تورکیاوە لە دژی تیرۆریستان لە باکووری سووریا، بەڕێوەدەچێت ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەلباب لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکان، ١٣٨ تیرۆریست کوژران.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی کە لە سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، بە پاڵپشتی ھێرشی ئاسمانی و زەمینی، ئامانجی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەلباب بەردەوامە.
راشگەیەنرا کە رێگای نێوان ئەلباب و حەلەب بە تەواوی کۆنترۆڵکراوەتەوە.
راشگەیەنرا بەھۆی ھێرشەکانی یەکینەی تۆپبارانکردن ژمارەیەکی زۆری پێگەی داعش لە ناوچەی ئەلباب کراوەتە ئامانج.
لە لایەکی دیکەش لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ٦٧ پێگە کراوەتە ئامانج. لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانیش ١٣٨ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکەدا کوژراون.
ھاوکات لە رێگەی رادیۆ بێ تەلەکانەوە، ئەوە زانراوە کە ژمارەیەکی زۆری چەکداری ئەو رێکخراوە بریندار بوون و بەھۆی بۆردومانی چڕوە نەتوانراوە لە ناوچەکەدا بگوازرێنەوە.
لە لایەکی دیکەش لە ئەنجامی ھێرشی خۆکوژی لە سێ ناوچەی جیاواز، لە دوای نیوەڕی ئەمڕۆ، ١٠ سەربازی تورکیا شەهید بوون و ١٨ سەربازیش برینداربوون کە برینی ٦یان سەختە.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی ناوچەکە کران.
راشگەیەنرا کە بە درێژای ئەمڕۆ لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکان ١٤ سەربازی تورکیا شەهید بوون و ٣٣ سەربازیش برینداربوون.