Abdullah Shukur
21 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم، بەشداری لە ھەڵبژاردنی "وێنەی ساڵ"ی کرد کە لە کە لە لایەن ئاژانسی ئانادۆڵوە رێکدەخرێت.
یڵدرم بۆ سێ وێنە لە کۆمەڵەکانی "ھەواڵ" ، "ژیان" و "وەرزش" دەنگی خۆی بەکارھێنا.
یڵدرم لە کۆمەڵەی "ھەوال" دەنگی بەم وێنەیە دا کە لە لایەن مونیر زاکیرئۆغڵو گیراوە کە تیایدا کۆمەڵێک ھاووڵاتی لە گۆڕەپانی تاکسیمی شاری ئیستانبوڵ ناڕەزایەتی لە دژی ھەوڵی کودەتای رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ دەردەبڕن.
لە لایەکی دیکەش یڵدرم لە کۆمەڵەی "ژیان"، دەنگی دا بە وێنەیەک لە ژێر ناونیشانی "ئەو منداڵانەی پاشماوەی پلاستیکی لە دەریا کۆدەکەنەوە" کە لەلایەن ئەگۆیس رودیانتۆ وێنەکە گیراوە.
لە کۆمەڵەی "وەرزش" دەنگی دا بە وێنەی بەرێوەبەری تەکنیکی یانەی بەشیکتاش شێنۆڵ گونەش کە تیایدا ناوبراو دڵخۆشی خۆی لە بەرامبەر سەرکەوتنی یانەکەی نیشان دەدات.