ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ڕابه‌ری رۆحی جیهانی كاتۆلیك و سه‌رۆكی ڤاتیكان پاپا فرانسیس دوای ئه‌وه‌ی له كۆشكی كۆماری توركیا دوو قۆلی و له‌سه‌ر ئاستی شاند كۆبوونه‌وه، بۆ كۆمه‌ڵیك له دیبلۆماتكاران، سه‌رۆكی زانكۆكان، ئاكادیمیستهكان و قوتابیانی زانكۆ و رۆژنامه‌وانان دووان.
لای خۆیه‌وه پاپا فرانسیس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌مووان دلنیا بكرێنه‌وه له‌وه‌ی ئاین و ئازادی راده‌ڕبرین هیمای واتاداری ئاشتین و به‌و رێگه‌یه دۆستایه‌تی په‌ره‌ده‌سێنێت و ده‌بووژێته‌وه. رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا و جیهانیش چاوه‌ڕوانی ئه‌و بووژانهوهیهن. به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه ماوه‌ی ساڵانێكی زۆره بۆته مه‌یدانی شه‌ڕی براكوژی. ده‌ڵێن جه‌نگ جه‌نگێكی دیكه هه‌ڵده‌گیرسێنێت. وه‌ك بڵێی ته‌نیا وه‌ڵام به‌رامبه‌ر جه‌نگ و توندوتیژی جه‌نگێكی نوی یان كرده‌یه‌كی توندوتیژیه و به‌و شیوه‌یه به‌رده‌وامی به‌دۆخه‌كه ده‌دات.
پاپا پرسیاری كرد، ئایا تاكه‌ی به‌هۆی نه‌بوونی ئاشتی به‌پێی پێویست ناچار ده‌بین ئازار بچێژین و پێكدادانه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وامن كه وه‌ك ئه‌وه وایه كه دۆخه‌كه به‌ره‌و باشبوون نه‌چێت.
پاپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه پێویسته هه‌میشه به‌یارمه‌تی خوا هه‌وڵی به‌ده‌ستهینانی ئاشتی بده‌ین، چونكه به ئارامگرتن و سووربوون له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته گشت ڕێگاكانی دانوستان به‌كار ده‌هێنین و به ئاشتی ده‌گه‌ین به ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پیدان.
پاپا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دیالۆگی نێوان ئایین و كلتوره‌كان یارمه‌تیده‌ری باش ده‌بن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه مه‌زنه و گوتی: "به‌مه هه‌موو ئه‌و شتانه له‌ناو ده‌برێن كه له شكۆی مرۆڤایه‌تی كه‌مده‌كه‌نه‌وه، هه‌موو جۆره گروپه ڕادیكاڵ و تیرۆریستیه‌كان له ناوده‌برێن كه ئاین به‌كارده‌هینن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان. هه‌روه‌ها ئه‌مه به واتای دژ وه‌ستانه‌وه دێت به‌رامبه‌ر جیاوازی، گروپه ڕادیكاڵ و هه‌موو ئه‌و ترسانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی مهنتقن. به‌واتای دڵنیاكردنه‌وه و پاراستنی گشت باوه‌ڕداران، ڕیزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ، ئازادی په‌رستش و ژیان به‌پێی یاساكانی ڕه‌وشتی ئایین دێت. ئازادی ئاین وه‌ك ستونێكی گوێزه‌ره‌وه وایه ئه‌م هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ژیان و ژینگه‌یه‌كی سروشتیه. به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌و یاسا و دادپه‌روه‌ریه پهیرهوبكرێت كه دژی ئه‌و جه‌نگ و توندوتیژیانه ده‌وه‌ستیته‌وه كه ده‌یه‌ویت گه‌ل و ده‌وڵه‌ته‌كانی بگۆڕێت، هه‌روه‌ها پێویست به بهرهوپێشچوونیكی خێرا هه‌یه كه ئه‌نجامی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م قۆناغی ئاشتییه".
هاوكات پاپا فرانسیس باسی له دۆخی عێراق و سوریا كرد و گوتی: "تا ئه‌مڕۆ شاهیدی شه‌ڕ و پیكدادانهكان بووین، به‌تایبه‌تی له سوریا و عیراقدا كه تا ئیستا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی تیایاندا ئه‌نجام ده‌درێت. سته‌می گه‌وره به‌رامبه‌ر كهمایهتییهكان ده‌كرێت، نه‌ك ته‌نیا مه‌سیحی و ئێزیدیه‌كان، به‌ڵكو سه‌دان هه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه له‌پێناو ڕزگاركردنی ژیانیان و پاراستنی بیروباوه‌ڕیان و مانه‌وه‌یان له‌سه‌ری".
پاپا ستایشی هه‌ڵوێستی توركیای كرد به‌رامبه‌ر ئاواره‌كان و ئه‌وه‌ی وهبیرهینایهوه كه توركیا ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ی حهیواندۆتهوه و سنووره‌كانیشی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری ئه‌و دۆخه‌یان به‌سه‌ره‌وه‌یه. باسیشی له‌وه كرد كه داواكردنی هاوكاری له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و ئاوارانه پێویستییه‌كی ئه‌خلاقیه، بهپیویستیشی زانی له‌گه‌ڵ پیشكه‌شكردنی هاوكاریهكاندا هۆكاره‌كانی ڕوودانی ئه‌و تراژیدیایه‌ش پشت گوێ نه‌خرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش وه‌بیر بێنمه‌وه كه له چوارچێوه‌ی مافی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌میشه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌لامارێكی ناڕه‌وا كرده‌ی سه‌ربازی ته‌نیا چاره‌سه‌ری ته‌واو نییه، چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كه په‌یوه‌سته به متمانه و پێویسته هه‌وڵێكی هاوبه‌ش و به‌هێز هه‌بێت كه ڕێ خۆش ده‌كات بۆ ئاشتی درێژخایه‌ن و سه‌رچاوه‌كانیشمان به‌ره‌و جه‌نگێكی ڕاسته‌قینه ده‌بات كه شایسته‌ی شكۆی مرۆڤ بێت نه‌ك چه‌ك، ئه‌ویش جه‌نگی برسیتی و نه‌خۆشیه‌كانه. توركیا به‌هۆی ههڵگهوتهی جوگرافی و میژووییه‌وه به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانه. توركیا به‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی تیایدا ئه‌نجامدراوه و به‌و نمونانه‌ی پیشكه‌شی كردووه، خاوه‌نی به‌هایه‌كی تایبه‌ته. هه‌روه‌ها ده‌توانێت ڕێگاكانی ئاشتی و گه‌شه‌پێدان په‌یڕه‌و بكات و شارستانیه‌ته‌كان پێكه‌وه كۆبكاته‌وه."