Sarp Özer
19 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی سوپای توركیا له شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌و كاته‌وه‌ی كه باری نائاسایی له توركیا هه‌ڵگیراوه تاكوو ئێستا به ره‌زامه‌ندی وه‌زیری به‌رگریی توركیا پێنج هه‌زار و ٥٨٧ كارمه‌ند ده‌ركراون و هه‌زار و ٥١٢ سه‌ربازی خانه‌نشینیش پله‌كانیان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه متمانه پێكراوه‌كانه‌وه به ده‌ست گه‌یشتوون، سوپای توركیا پێداگیرانه به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌واوی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
به‌م جۆره له میانی هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی سوپای توركیا له شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌و كاته‌وه‌ی كه باری نائاسایی له توركیا هه‌ڵگیراوه تاكوو ئێستا به ره‌زامه‌ندی وه‌زیری به‌رگریی توركیا پێنج هه‌زار و ٥٨٧ كارمه‌ند ده‌ركراون و هه‌زار و ٥١٢ سه‌ربازی خانه‌نشینیش پله‌كانیان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی دوو ساڵدا یه‌كه‌كانی سه‌ر سنوور كه سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هێزه وشكانییه‌كانی سوپای توركیایه رێگه‌یان له ١٩٦ ئه‌ندامی فه‌تۆ گرتووه كه هه‌وڵیان داوه را بكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له هه‌وڵه قێزه‌ونه‌كه‌ی فه‌تۆوه بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا له توركیا له ١٥ی ته‌مووزه‌وه تاكوو ئێستا به تێكڕایی ٢٠ هه‌زار و ٥٦٦ ئه‌ندامی فه‌تۆ له ریزه‌كانی سوپا ده‌ركراون.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی سوپا له شانه نهێنییه‌كانی فه‌تۆ گوتوویه‌تی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه تیرۆریستان به ته‌واوی له‌نێو خۆماندا پاكتاو بكه‌ین و رێگه نه‌ده‌ین هیچ ناپاكێك ئه‌و جله فه‌رمییه پیرۆزه بپۆشێت".