Ramal Abdullah Mahmood
17 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2017
ئەنقەرە – AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە لە میانی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، دوای دەرکەوتنی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشینی بایلۆک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٧٠ کارمەندی وەزارەتی دارایی دەرکرد کە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە لە پێنج پارێزگای تورکیا بەڕێوە دەچێت. ئاماژەی بەوەشداوە لە بەیانی ئەمڕۆوە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن دەستی پێکردووە.