Cemil Murat Budak,Neriman Senanur Torun
13 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر پێکهاتەی نهێنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٩ گومانلێکراو دەرکرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئەنقەرە، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٩ گومانلێکراو دەرکراوە کە دەرکەوتووە لە چوارچێوەی پێکهاتەی نهێنی ڕێکخراوەکەدا کاردەکەن.
دوای دەرکردنی بڕیاری دادگا، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی قاچاغچێتی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەر، دەستیان بە هەڵمەت کرد بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکان.