Mazın Asad
04 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان، ھەریەک لە پەرلەمانتارانی ھەدەپە فەرھاد ئەنجو، لەیلا بیرلیک، سەلما ئیرماک، عەبدوڵڵا زەیدان، سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئیدریس باڵوکان، فیگەن یوکسەکداغ شەنئۆغڵو، سرڕی سوڕەیا ئۆندەر، زیا پیر، گولسەر یڵدرم و نورسەل ئایدۆغان دەستگیر کران کە بۆ ئیفادەدان نەچووبوون.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی نووسینگەی داواکاری گشتی دیاربەکر، ھەکاری، وان، شرنەخ و بینگۆل ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر پەرلەمانتارانی ھەدەپە دەستی پێکرد.
دوای ھەڵگرتنی پارێزبەندی یاسایی پەرلەمانتاران، ژمارەیەک دۆسیە کرایەوە و بەھۆیەوە چەند پەرلەمانتارێک کە لە نێوانیاندا سەرۆکی گشتی مەھەپە دەوڵەت باخچەلیش ھەبوو، چوونە لای داواکاری گشتی و ئیفادەیان دابوو، بەڵام بەھۆی ئەوەی پەرلەمانتارانی ھەدەپە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان ئیفادەیان نەدا، لە لایەن داواکاری گشتییەوە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرا.
لەو چوارچێوەیەدا تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی ھەدەپە کرد کە لە نێوانیاندا ھاوسەرۆکانی گشتی ھەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ ھەیە.
بڕیاری دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی ھەدەپە بە ھۆکاری نەدانی ئیفادەیان بووە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی دەتەکە، کەجەکە و رووداوەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم.