Mazın Asad
04 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2016
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان، ھەریەک لە پەرلەمانتارانی ھەدەپە فەرھاد ئەنجو، لەیلا بیرلیک، سەلما ئیرماک، عەبدوڵڵا زەیدان، سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئیدریس باڵوکان، فیگەن یوکسەکداغ شەنئۆغڵو، سرڕی سوڕەیا ئۆندەر، زیا پیر، گولسەر یڵدرم و نورسەل ئایدۆغان دەستگیر کران کە بۆ ئیفادەدان نەچووبوون.
بە پێی راگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، فەیسەل سارییلدز و توبا هازەر ئۆزتورک کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە لە دەرەوەی وڵاتن و هەروەها بڕیاری دەستبەسەرکردنی ئیمام تاشچەر و نیهات ئاکدۆغان درێژکرایەوە
بە پێی روونکردنەوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لەسەر فەرمانی هاوبەشی دادگاکانی دیاربەکر، شرنەخ، هەکاری، وان و بینگۆل، ١١ ئەندامی پەرلەمان دەستگیرکران.