Metin Aydemir
05 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2023
ئیزمیر - AA
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیزمیر سەبارەت بە پێکهاتەی سەربازیی و مەدەنی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) بەڕێوەدەچێت، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٢٥ گومانلێکراو دەرکرا.
لە ئەنجامی ئەو هەماهەنگییەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیزمیر بەڕێوەدەچێت بۆ بەراوردکردنی زانیارییەکان، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٢٥ گومانلێکراو دەرکرا کە نۆیان ئەفسەری پلەدار و نۆیان سەربازن کە چواریان سەربازی چالاک و ١٦ی دیکەیان خوێندکاری سەربازیی بوون و پاش هەوڵی کودەتاکە پەیوەندیان لەگەڵ رێکخراوەکە پچڕاوە.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئاسایشی پارێزگای ئیزمیر و فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە لە ئیزمیر و نۆ پارێزگای جیاواز ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان دەست پێ کرد.