توركيا

٤٢هەمین دادگای مەدەنی ئەنقەرە داوای دۆسییەکانی سزا و یاسایی تایبەت بە ٣٨هەمین کۆنگرەی ئیستانبوڵی جەھەپە کرد

دادگاکە نووسراوی داواکاری بۆ دادگاکانی پەیوەندیدار نارد بەمەبەستی ناردنی دۆسییەکانی سزا و یاسایی لە ئیستانبوڵ.

Cemil Murat Budak, Neriman Senanur Torun  | 04.09.2025 - نوێکردنەوە : 05.09.2025
٤٢هەمین دادگای مەدەنی ئەنقەرە داوای دۆسییەکانی سزا و یاسایی تایبەت بە ٣٨هەمین کۆنگرەی ئیستانبوڵی جەھەپە کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

٤٢هەمین دادگای مەدەنی ئەنقەرە، کە بەدواداچوون بۆ کەیسەکانی پەیوەست بە هەڵوەشاندنەوەی ٣٨هەمین کۆنگرەی ئاسایی لقی ئیستانبوڵی جەهەپە دەکات، کە لە ڕۆژانی ٤-٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ و ٢١هەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتەکە کە لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٥ ئەنجامدران، کراوەتەوە. داوایکرد دۆسییەکانی سزا و یاسایی تایبەت بە ٣٨هەمین کۆنگرەی پارتەکە لە لقی ئیستانبوڵ لە دادگاکانی پەیوەندیدارەوە ڕەوانە بکرێن.

دادگاکە لە نووسراوی داواکارییەکدا کە بۆ ٤٥هەمین دادگای مەدەنی ئیستانبوڵی ناردووە، داوای دۆسییەی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەی لقی ئیستانبوڵی جەھەپەی کردووە.

٤٥هەمین دادگای مەدەنی ئیستانبوڵ بڕیاریدا بوو بە دوورخستنەوەی سەرۆک و کارگێڕانی لقی ئیستانبوڵی جەهەپە کە لە میانی ٣٨مین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەدا هەڵبژێردرابوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın