Mehmet Yavaş
10 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2020
چاناککالە - AA
لە شارۆچکەی ئایڤاجیک-ی سەر بە پارێزگای چاناککالە ٢٧ کۆچبەری نایاسایی لە خنکان رزگار کران.
کۆچبەرەکان کە خەڵکی وڵاتانی جیاجیا بوون، هەوڵیاندا لەڕێی بەلەمێکی پلاستیکییەوە و بە دەریای ئیجە دا خۆیان بگەیەننە یۆنان بەڵام بەهۆی گڕگرتنی دەبەیەکی بەنزینەوە بەلەمەکەیان ئاوی تێچوو و دوای کەمێکیش نوقم بوو.
تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا توانیان شوێنی کۆچبەرەکان بدۆزنەوە و بچن بە هانایانەوە، لە ماوەیەکی کورتدا هەر ٢٧ کۆچبەرەکە رزگار کران.
دواتر تیمەکان، کۆچبەرەکانیان بردە شارۆچکەی کوچوککویو.