Hanife Erdinç,Mohammed Baqi Hussein
08 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2019
چاناككالە - AA
لە شاری چاناككالەی توركیا 123 كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران كە لەئامادەكاریدابوون بۆ پەڕینەوە بۆ دورگەی لسبۆسی یۆنان.
هێزەكانی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا، لەچوارچێوەی رێوشوێنەكانیان دژی كۆچی نایاسایی، لە گوندی كادرگا، سیڤریجە بورنو و ئیغدەلی ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا.
لەئۆپەراسیۆنەكەدا 103 كۆچبەری نایاسایی بەڕەگەز ئەفغانی كە لەئامادەكاریی پەڕینەوەدا بوون بۆ دورگەی لیسبۆسی یۆنان، دەستگیركران.
فەرماندەیی جەندرمەی شارۆچكەی ئایڤاجك-یش لەهەمان ناوچە لە ئۆپەراسیۆنێكدا 20 كۆچبەری نایاسایی دیكەی دەستگیركرد.
كۆچبەرەكان دوای لێكۆڵینەوە، رەوانەی ناوەندی دیپۆرتكردنەوەی ئایڤاجك كران.