وەزیری ناوخۆی تورکیا: "(ئاگری دارستان) زیاتر لە ٥٠ هەزار هاووڵاتی بە شێوەیەکی کاتیی گواستراونەتەوە بۆ ناوچەی ئارام"
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا: "پاش ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی دارستان لە ئیزمیر، بیلەجیک و هاتای زیاتر لە ٥٠ هەزار هاووڵاتی بە شێوەیەکی کاتیی گواستراونەتەوە بۆ ناوچەی ئارام".

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا، ئاماژەی بەوەکرد پاش ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی دارستان لە ئیزمیر، بیلەجیک و هاتای زیاتر لە ٥٠ هەزار هاووڵاتی بە شێوەیەکی کاتیی گواستراونەتەوە بۆ ناوچەی ئارام.
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، یەرلیکایا ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئیزمیر و بیلەجیک و هاتای بڵاوکردەوە.
سەبارەت بەو ڕووداوانە یەرلیکایا ڕایگەیاند: "پاش ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی دارستان لە ئیزمیر، بیلەجیک و هاتای زیاتر لە ٥٠ هەزار هاووڵاتی بە شێوەیەکی کاتیی گواستراونەتەوە بۆ ناوچەی ئارام. بەپێی ئامارە بەراییەکان، لە بیلەجیک ٦٤ یەکەی نیشتەجێبوون و سێ دووکان و ٢٠ تەویلە، لە ئیزمیر ١٣٢ یەکەی نیشتەجێبوون و یەک دووکان زیانیان بەرکەوتووە".
وەزیری ناوخۆ یەرلیکایا باسی لەوەکرد بڕیاری کاریگەری لەسەر ژیانی گشتیی لە بیلەجیک و ئیزمیر دەرکراوە و، ئافاد ٣٠ ملیۆن لیرە هاوکاری بەپەلەی بۆ هەر یەک لە پارێزگاکانی بیلەجیک و ئیزمیر ڕەوانەکردووە.