Abdullah Sarica,Muhammed Kılıç
12 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2025
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دادی تورکیا، یڵماز تونچ کە ئێمە بە قۆناغێکی گرنگدا تێدەپەڕین بە ئاراستەی ڕزگاربوون لە بەڵای تیرۆر کە یەکێکە لە گەورەترین بەربەستەکانی بەردەم گەشەپێدان، یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاکی تورکیا.
یڵماز تونچ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە بڕیاری ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بۆ خۆھەڵوەشاندنەوە و چەک دانان، نووسیوویەتی: " ئێمە بە قۆناغێکی گرنگدا تێدەپەڕین بە ئاراستەی ڕزگاربوون لە بەڵای تیرۆر".
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە: "وڵاتەکەمان تاریکی تیرۆر بەجێ دەھێڵێت و ھەمیشە بەھا سەرەکییەکانی کۆمارەکەمان دەپارێزێت، ئەوەش لە چوارچێوەی ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر"، ھەروەھا بەردەوام دەبێت لە ھەنگاونان لەسەر ڕێگای دیموکراسی و سەروەری یاسا".
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە تورکیا بە "ئیرادە بەرەو ڕووناکی برایەتی و سەقامگیری"، ھەنگاو بنێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو سەرکردایەتییە بەھێزەی کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان نیشانی داوە، ھەروەھا بانگەوازە مێژووییەکەی سەرۆکی گشتیی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی و ھەڵوێست و ئاڕاستەکانی بۆ پێشھاتەکان ڕێگە خۆشکەربوون بۆ تورکیا، بۆ ئەوەی بە متمانەوە بەرەو ئایندەیەکی ئاشتیخواز و ئارام و سەقامگیر ھەنگاو بنێت.