Utku Şimşek
07 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا یاشار گولەر لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی کۆبوویەوە.
لەبارەی دیدارەکە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "وەزیری بەرگریی تورکیا یاشار گولەر و فەرماندەی گشتی ئەرکانی سوپا جەنەڕاڵ مەتین گورەک لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی ئاسایش و بەرگریی ناوچەکە ئاڵوگۆڕی بیروڕای لەبارەوە کرا. وەزیری بەرگریی یاشار گولەر هەروەها سڵاوی سەرکۆماری تورکیا بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی گەیاندە بارزانی".