Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول لەبارەی رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن رایگه‌یاند "هیچ بەڵگە و کەموکوڕییەک نەماوە پێش بگرێت لە رادەستکردنەوە. هەردوولا بە تەواوی واتا بۆ رادەستکردنەوە هەموو مەرجەکانیان تەواوکردووە. ئیدی چاوەڕێی رادەستکردنەوەین".
گول له‌باره‌ی داواكردنه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنی كارمه‌نده ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له ئیستانبوڵ له لایه‌ن ئه‌مریكاوه گوتی: "نووسراوێكی له‌و شێوه‌یه هاتووه. ئه‌و نووسراوهشمان ناردووه بۆ ئه‌و داواكاری گشتییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یده‌ن بڕیارێكه. ئه‌وه ده‌ڵێت كه ‘ته‌له‌فۆن هه‌رچه‌ند كه‌سییه به‌ڵام بۆ كاری ئێمه به‌كاردێت‘ له‌به‌رئه‌وه شته‌كه ده‌گاته خاڵێك كه بڵێت ‘هه‌رچه‌نده هاووڵاتی توركیایه به‌ڵام بۆ كاری ئێمه به‌كاردێت له‌به‌رئه‌وه بمانده‌نێ‘ له ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا كه‌سه‌كه".
هه‌روه‌ها وەزیری دادی تورکیا، لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە عادل ئۆکسوز لە ئەڵمانیایە گوتی: "چەند رۆژێک لەمەوبەر هەواڵێک هات باسی لەوە دەکرد لەوێ ماڵێکی هەیە. دوای ئەوە هاوڕێکانمان دەستیان کرد بە کاروچالاکییەکان لەبارەی ئەم هەواڵەوە. پەیوەندیدار بەمە داواکارییەکمان دەبێت".