Çiğdem Alyanak,Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی شورای گه‌نجانی 2023دا، وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند "لە کوێوە هەراسان بکرێین بەڵێ شەوێک لەناکاو لەوانەیە بیپێکین. ئیدی ئەوەش لەگەڵ چوان چوو کە دەڵێ 'ئاخۆ کەسانێک رێگە بەوە دەدەن؟'. ئەوانەی هاوبەشی ستراتیجی ئێمەن و لەگەڵ ئێمە رێزی یاساکەمان دەگرن ئێمەش رێزیان لێ دەگرین. بەپێچەوانەی ئەمەوە دەبێت ببوورن".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی به‌شداریی گه‌نجان له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا دوا و گوتی: "ئێستا سوپاس بۆ خودا به خۆشحاڵییه‌وه ده‌بینم به‌شێكی گرنگی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كۆنگره بهردهوامهكانمكاندا ئه‌ركیان پێده‌درێت، له‌و چینه‌ن كه له باڵی گه‌نجانماندا پێگه‌یشتوون. هه‌مان دۆخ سبه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كان و هه‌ڵبژاردنی گشتیشدا ده‌بێت. بێگومان له كاتی خۆیدا، ده‌گه‌نه پله بهرزترهكانیش. ئینشائه‌ڵڵا گه‌نجه چالاكه‌كان ده‌ڕواننه ئاسۆیه‌كی به‌رزتر و له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماریشدا له ئێوه ده‌بینم".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی "گه‌ر ته‌مه‌نم به‌شی ئه‌وه بكات، هه‌تا له ژیاندابم به‌رده‌وام ده‌بم له پاڵپشتیتان. وه‌ك توركیا وڵاتێكین شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین كه رێژه‌ی گه‌نج هه‌میشه لەنێوماندا به‌رزبووه. له‌هه‌موو بوارێكدا و به‌دڵنیاییه‌وه له ئابوورییدا رێگای به‌هێز و كاریگه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی گه‌نجانی به‌هێز و كاریگه‌ر".
ئەردۆغان باسی له گرنگیی ئه‌زموون وه‌رگرتن له مێژوو كرد بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان و گوتی: "ته‌نها به‌وه ناگه‌ینه ئامانجه‌كانمان كه له وڵاتی خۆمان دانیشین و به زمانی خۆمان قسه بكه‌ین. من گرنگی به‌وه ده‌ده‌م گه‌نجانمان به‌ده‌م بههاكانمانهوه بچن و له وڵاتانی دیكهدابن و ئه‌زموون ده‌ستبخه‌ن. له‌پاڵ ئه‌وه‌یشدا پێویسته لانیكه‌م بتوانن عوسمانی بخوێننه‌وه. ئه‌گه‌ر وه‌ك فه‌ڕه‌نسی ته‌ماشای كتێب، به‌ڵگه و پهڕاوهكانمان بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌گه‌ر فه‌ڕه‌نسیش بزانن به‌كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت. گه‌نجانمان كه ناتوانن كۆكراوه‌یه‌كی وه‌ها به‌كاربهێنن ئه‌وا زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و هه‌ڵوێسته ره‌سه‌ن و قوڵه نیشانبده‌ن كه ئاره‌زوی ده‌كه‌ن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان داوای له گه‌نجه‌كان كرد، خاوه‌ندارێتی له ئامانجه‌كانی ٢٠٢٣ بكه‌ن و گوتی: "پێویستە وەک تورکیا هەڵسەنگاندنێکی زۆرباش بۆ ٢٠٢٣ بکەین هەم بۆ گەیشتنە ئامانجەکانمان و هەمیش هێنانەدی مێژوویەکی زیندوو. بۆ ئەم مەبەستە بەهەماهەنگی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران هاکان چاوش‌ئۆغڵو لە ئامادەباشییەکی جدیداین بۆ پیرۆزڕاگرتنی ٢٠٢٣. لەو باوەڕەدام ئەم چالاکییانە لە ناوەوە دەرەوەی وڵات بەشێوەیەکی بەرفراوان و شایستە بەڕێوە دەچن. دەرفەتی ئەوەش دەڕەخسێ لەوەش بپرسینەوە لەکوێوە هاتووین و لەکوێین و بۆ کوێ دەچین. دەمەوێ ئێوە بۆ چالاکییەکانی پیرۆزڕاگرتنی ٢٠٢٣ رۆڵی خۆتان بگێڕن".