23 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ''Kapan-9 Karer''به به‌شداری هه‌زار و ٢٠ كه‌س له هێزه‌كانی جه‌ندرمه، پۆلیس و ئاسایش پارێز له بینگۆل راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه به‌مه‌به‌ستی له چالاكی خستنی ئه‌و تیرۆریستانەی په‌كه‌كه كه له حه‌شارگه‌كانی ناوچه‌كه خۆیان حه‌شارداوه، به‌رگرتن له هاتوچۆ له‌نێوان به‌ناو پهناگاكان، رێگرتن له ناردنی پشتیوانی بۆیان، به به‌شداری هه‌زار و ٢٠ كه‌س له هێزه‌كانی كۆماندۆی جه‌ندرمه، پۆلیسی تایبه‌ت و ئاسایش پارێز كه له ٦٨ تیم پێكهاتوون له بینگۆل ئۆپه‌راسیۆنی ''Kapan-9 Karer'' ده‌ستی پێ كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه به پشتیوانی هاووڵاتییان تا ریشه‌كێشكردنی تیرۆری ناۆخۆی، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی Kapan پێداگرانه به‌رده‌وام ده‌بن.