Muhammed Boztepe,1 23
22 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
دوو له‌و چوار تیرۆریسته‌ی له گونده‌واره‌كانی قه‌زای یه‌دیسو سەربە پارێزگای بینگۆل له چالاكی خران له "لیستی داواكراوان"دان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند كه دوو له‌و چوار تیرۆریسته‌ی دوێنێ له گونده‌واره‌كانی قه‌زای یه‌دیسو سەربە پارێزگای بینگۆل له چالاكی خران له "لیستی داواكراوان"دان.
یه‌كێكیان ناوی هولیا كول-ه كه ناوی نهێنی "شه‌هین"ه و به‌ناو فه‌رمانده‌ی پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆمه و له لیستی شینی داواكراواندایه و بڕی یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار لیره‌ی توركی وه‌ك خه‌ڵات ده‌درایه ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری له‌باره‌ی شوێنه‌كه‌یه‌وه بدات و تیرۆریسته‌كه‌ی دیكه‌یشیان ناوی جیهان ئاكاڵن-ه كه ناوی نهێنی "باهۆز وه‌لات"ه، به‌ناو به‌رپرسی هێزی چاڤڕه‌ش-ی پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆمه و له لیستی خۆڵه‌مێشی داواكراواندایه و بڕی ٥٠٠ هه‌زار لیره‌ی توركی وه‌ك خه‌ڵات ده‌درایه ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری له‌باره‌ی شوێنه‌كه‌یه‌وه بدات.
هه‌روه‌ها له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی دوێنێی وان-دا تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی گشتی جه‌ندرمه‌ی وان دوو تیرۆریستیان رازی كرد خۆیان راده‌ست بكه‌نه‌وه كه یه‌كێكان له لیستی خۆڵه‌مێشی داواكراواندا بوو.