Muhammed Boztepe,Cankut Taşdan
04 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش له پێنج پارێزگادا كه ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه عوسمانیه بوو، حه‌وت كه‌س ده‌ستگیركران.
به پێی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه، دوێنێ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوكاتی له عوسمانیه، ئیستانبوڵ، عه‌نتاب، كلیس و بورسا ئه‌نجامدا بۆ ئاشكراكردنی چالاكییه‌كانی داعش.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه حه‌وت كه‌س ده‌ستگیركران، ده‌ركه‌وت كه یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان به‌رپرسی كه‌مپه‌كانی مه‌شق و راهێنانی داعش بووه كه ساڵانه مه‌شیان به نزیكه‌ی هه‌زار و 500 بۆ دوو هه‌زار شه‌ڕكه‌ری بیانیی كردووه و، وه‌ك ئه‌میری زه‌كاتی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش چالاكی ئه‌نجامداوه.
دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی داعش له‌و كه‌مپانه‌ی شه‌ڕكه‌رانی بیانی تیایاندا مه‌شقیان كردووه، به‌رپرسی چه‌ك، ئامێر و لۆجستی بوون و، ئه‌و تیرۆریستانه‌یان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی شه‌ڕ كردووه كه مه‌شق و راهێنانیان ته‌واوكردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه‌ی داعش به پله‌ی جۆراوجۆر له ناو ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌دا ئه‌ركیان هه‌بووه.
هاوكات له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین له‌و شوێنانه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی ده‌ستگیركراون، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر مادده‌ی دیجیتاڵیدا.