Sertaç Bulur
04 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌و كه‌سه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی سوپای توركیا و دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی توركیا (میت)دا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی مه‌تینا له باكووری عێراق له‌چالاكی خرا، ناوی له لیستی سووری داواكراواندا بووه.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، موسلوح ئیكه كه ناوه نهێنییه‌كه‌ی "تێكۆشه‌ر زاگرۆس" بووه و ئه‌ندامی باڵای په‌كه‌كه بووه، له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی سوپای توركیا ومیت-دا له ناوچه‌ی مه‌تینا له باكووری عێراق له‌چالاكی خراوه.
ئیكه له ساڵانی 90كاندا په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه كردووه و، به‌شداری له زۆر چالاكی په‌كه‌كه‌دا كردووه له شه‌مزینان و چوكورجا.
موسلوح ئیكه كه له ساڵی 2001دا كراوه به به‌رپرسی ناوچه‌ی مه‌تینای په‌كه‌كه، ناوی له لیستی سووری داواكراوانی توركیادا بووه.