Barış Gündoğan
28 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگدا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی خواكوركی باكووری عێراق، له چالاكی خراون بۆ ٦٠ تیرۆریست به‌رزبوویه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، زانیاری سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی چنگ كه له ٢٧ی ئایاره‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌ی خواكورك ده‌ستیپێكردووه، ئاشكراكراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه دوای له چالاكی خستنی دوو تیرۆریستی دیكه له هێرشێكی ئاسمانی‌دا، ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له میانی ئۆپه‌راسیۆنی چنگدا له چالاكی خراون بۆ ٦٠ تیرۆریست به‌رزبوویه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانیه‌كاندا كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی چنگدا بۆ سه‌ر هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی قه‌ندیل، ئاڤاشین، باسیان و مه‌تینا ئه‌نجامده‌درێن، ت ئێسا ٥٢ تیرۆریست له چالاكی خراون.
به‌وشێوه‌یه‌ش كۆی گشتی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیكه له ناوچه‌كه له چالاكی خراون، بووه ١١٢ تیرۆریست.