Muhammed Boztepe
01 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانییدا بۆسه‌ر ناوچه‌ی ئاڤاشین-باسیان باكووری عێراق كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ ئه‌نجامدرا، دوو تیرۆریستی په‌كه‌كه له چالاكی خران.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگەیاند کە له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-دا، ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیی بۆسه‌ر ناوچه‌ی ئاڤاشین-باسیان باكووری عێراق ئه‌نجامدراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەداوە کە له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا سه‌كۆی چه‌ك، په‌ناگه و حه‌شارگه‌ی په‌كه‌كه خاپووركراون و دوو تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ش له چالاكی خراون.