Halil İbrahim Sincar
04 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2019
ماردین – AA
سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌ی قزڵته‌په'ی پارێزگای ماردین، نیلوفه‌ر ئه‌لیك یڵماز كه ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌یه له میانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی له سه‌ر دۆسیه‌ی تیرۆر لهكاردوورخرایهوه و قایمقایمی قزڵته‌په، حسێن چام وه‌ك "بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی" له جێگای داندرا.
پارێزگای ماردین رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی دادگاییكردنی یڵماز له هۆبه‌ی دووی دادگای سزا قورسه‌كانی ماردین له میانی دۆسیه‌ی ژماره ٢٠١٤/١١١ به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار" به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ش له میانی دۆسیه‌كانی ژماره‌ی ٢٠١٩/١٦٤٢ و ٢٠١٩/٨٢٨٩ به تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار" له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ماردین له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی به ره‌چاوكردنی به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ یڵماز، به پشتبه‌ستن به ماده‌ی ١٢٧ی ده‌ستووری توركیا و ماده‌ی ٤٧ی یاسای ژماره ٥٣٩٣ی شاره‌وانییه‌كان دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاردرا، ناوبراو له كاره‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.
پارێزگای ماردین سه‌رنجی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قایمقایمی قزڵته‌په، حسێن چام وه‌ك "بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی" له جێگای نیلوفه‌ر ئه‌لیك یڵماز داندراوه.