Muhammet Ali Kemal
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداردا، ٥٧ ملیۆن دەنگدەر، بەرپرسانی ئیدارە خۆجێییەکان هەڵدەبژێرن کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ئەرکەکانیاندا دەبن.
لە هەڵبژاردنەکەدا، ١٢ پارتی سیاسیی بەشدارن لە کێبرکێکەدا و لە سه‌رانسه‌ری تورکیادا، ٥٧ ملیۆن دەنگدەری تۆماركراو هه‌ن و لە ١٩٤ هەزار و ٣٩٠ سندوقدا دەنگ دەدەن.
یەک ملیۆن و ١٥٦ هەزار دەنگدەر کە ١٨ ساڵیان تەواو کردووە بۆ یەکەمجارە بەشداریی لە هەڵبژاردندا ده‌كه‌ن. ٢٨ ملیۆن و ٩٢٩ هەزار و ٧٣٢ ده‌نگده‌ر مێ و ٢٨ ملیۆن و ١٢٨ هەزارو ٩٠٤ ده‌نگده‌ر نێرن کە سەرجەمیان ٥٧ ملیۆن و ٥٨هەزار و ٦٣٦ دەنگدەرن و دەچنە سەر ١٩٤هەزار و ٣٩٠ سندوق.
ئاژانسی ئانادۆڵو تەواوی زانیارییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئیدارە خۆجێییەکان لە ٣١ی ئاداردا بڵاو دەکاتەوە.
زۆرێک لەو پرسیارانەی کە دەکرێن وەڵامەکانیان بەم چەشنەن ئەمانە:
١- چەند پارت بەشداری دەکەن لە هەڵبژاردندا؟
بەپێی بڕیاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هەڵبژاردن هەریەک لە: پارتی داد و گەشەپێدان، پارتی سەربەخۆیی تورکیا، پارتی یەکگرتووی مەزن، پارتی گەلی کۆماری، پارتی دیموکرات، پارتی چەپی دیموکراتی، پارتی دیموکراتی گەلان، ئییی پارتی، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی، پارتی سەعادەت، پارتی کۆمۆنیستی تورکیا و پارتی وەتەن، بەشدارن لە کێبرکێکەدا.
٢- لە تەواوی تورکیادا چەند سندوق دادەنرێت:
جگە لەو سندوقانەی لە بەندینخانەکاندا دادەنرێت لە ٣٠ گه‌وره شارەوانی ٤٤ ملیۆن و ٢١٢ هەزار و ٧٠٤ دەنگدەر لە ١٤٢هەزارو٧٧٧ سندوقدا دەنگ دەدەن. لە ٥١ پارێزگاکەی تریش ١٢ ملیۆن و ٨٣٧ هەزار و ٧٧ دەنگدەر لە ٥١ هەزارو ٨٥١ سندوق دەنگ دەدەن.
هه‌موو ده‌نگده‌رێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته ههڵاوێرانهی كه دیاریكراون له یاساكه‌دا، له‌هه‌ر سندوقێكی ده‌نگداندا ناوی تۆماركرابێت، ده‌بێت له‌و سندوقه ده‌نگ بدات. ده‌نگده‌ر له خولێكی ده‌نگداندا ناتوانێت له ده‌نگێك زیاتر بدات.
٣- ده‌نگده‌رانی گهورهپارێزگاكان ده‌نگ بۆ كام كاندیدانە ده‌ده‌ن؟
ده‌نگده‌رانی هه‌ریه‌ك له ئادانا، ئه‌نقه‌ره، ئانتالیا، ئایدن، باڵكهسیر، بورسا، ده‌نیزلی، دیاربه‌كر، ئه‌رزەڕۆم، ئه‌سكیشه‌هر، عه‌نتاب، هاتای، ئیستانبوڵ، ئیزمیر، مەڕەش، قه‌یسه‌ری، كۆجائه‌لی، قۆنیا، ماڵاتیا، مانیسا، ماردین، مێرسین، موغڵا، ئۆردو، ساكاریا، سامسون، ئورفا، ته‌كیرداغ، ترابزۆن و وان ده‌نگ بۆ كاندیدانی سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی، سه‌رۆكی شاره‌وانی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی، موختار و ده‌سته‌ی ریشسپییان ده‌ده‌ن.
٤- له‌و پارێزگایانه‌ی كه گهورهپارێزگا نیین، ده‌نگده‌ر ده‌نگ بۆ كام كاندیدانە ده‌دات؟
ده‌نگده‌ری ئه‌و شارانه‌ی گهورهپارێزگا نیین، ده‌نگ بۆ كاندیدانی سه‌رۆكی شاره‌وانی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی، موختار و ده‌سته‌ی ریشسپیان ده‌ده‌ن.
٥- ده‌نگده‌ری گونده‌كان ده‌نگ بۆ كام كاندیدانه ده‌ده‌ن؟
ده‌نگده‌ری گونده‌كان ده‌نگ بۆ كاندیدانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی شار، موختار و ده‌سته‌ی ریشسپیان ده‌ده‌ن.
٦- كارتی ده‌نگدان چ ره‌نگ ده‌بێت؟
كارتی ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره شاره‌وانی ره‌نگی "سپی"، بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی پارێزگا "پرته‌قاڵی"، بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی "شین" و بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی "زه‌رد"ه.
٧- پسوله‌كانی ده‌نگدان له چه‌ند زه‌رفدا داده‌نرێن؟
پسوله‌كانی ده‌نگدان له یه‌ك زه‌رفدا داده‌نرێن.
٨- پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌پێی پاریزگا كاتژمێر چه‌ند ده‌ست پێ ده‌كات؟
به‌پێی بڕیاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، ده‌نگدان له پارێزگاكانی ئادیامان، ئاگری، ئارتڤین، بینگۆل، به‌دلیس، دیاربه‌كر، ئه‌لعەزیز، ئه‌رزینجان، ئه‌رزه‌ڕۆم، عه‌نتاب، گیره‌سون، گوموشهانه، هه‌كاری، قه‌رس، ماڵاتیا، مەڕەش، ماردین، مووش، ئۆردو، ریزه، سێرت، سیواس، ترابزۆن، دێرسم، ئورفا، وان، بایبورت، باتمان، شرنەخ، ئه‌رده‌خان، ئیدر، كلیس و گرتووخانه‌كانی ناو ئه‌و پارێزگایانه كاتژمێر ٠٧:٠٠ ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر ١٦:٠٠ ته‌واوده‌بێت. جگه له‌و پارێزگایانه له پارێزگاكانی دیكه كاته‌كانی ده‌نگدان له نێوان ٠٨:٠٠ بۆ ١٧:٠٠یه.
٩- كێن ئه‌وانه‌ی له سندوقی گه‌ڕۆكدا ده‌نگ ده‌ده‌ن؟
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سندوقی گه‌رۆك بۆ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی دانراوه كه به هۆی نه‌خۆشی و كه‌م ئه‌ندامێتییه‌وه له جێگادا كه‌وتوون. ئه‌و ده‌نگده‌رانه ده‌توانن له‌و سندوقی گهڕۆكانهدا ده‌نگه‌كانیان بده‌ن. ئه‌و رێكاره‌ش بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ٢٧ـه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتیی رۆژی ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨‌دا به‌كارهێنرا و له هه‌ڵبژاردنی شارهوانهكانیشدا بۆ دووه‌مین جاره به‌كارده‌هێنریت.
١٠- كاتژمێر چه‌ند ده‌ست به جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان ده‌كرێت؟
له‌و پارێزگایانه‌ی كاته‌كانی ده‌نگدان تیایاندا ٠٧:٠٠-١٦:٠٠یه، به‌ر له كاتژمێر ١٦:٠٠ ده‌ست به جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان ناكرێت و له پارێزگاكانی دیكه‌دا له پێش كاتژمێر ١٧:٠٠ ده‌ست پێ ناكات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌واوی ده‌نگده‌ری ناو لیسته‌كانیش هه‌موو ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وا ناتوانرێت پێش ته‌واوبوونی واده‌ی ده‌نگدانه‌كه سندوقه‌كان بكرێنه‌وه.
١١. سه‌ره‌تا ده‌نگی كێ ده‌ژمێردرێت؟
له گهورهپارێزگاكان، كارتی ده‌نگه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گهورهپارێزگاكان، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی و موختاره‌كان به‌دوای یه‌كدا ده‌ژمێردرێن و له پارێزگاكانی دیكه‌یش سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی پارێزگا و موختاره‌كان به‌دوای یه‌كدا ده‌ژمێردرێن.
١٢. سه‌ره‌تا كێ ده‌نگ ده‌دات؟
له سه‌ره‌تادا به‌بێ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌دا بوه‌ستن ژنانی دووگیان، كه‌سانی نه‌خۆش و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌نگ ده‌ده‌ن. رێگا به به‌ساڵاچووانیش ده‌درێت بێ ئه‌وه‌ی نۆره بگرن ده‌نگ بده‌ن. هه‌روه‌ها رێگه به‌و ده‌نگده‌رانه‌ش ده‌درێت كه یارمه‌تی ده‌نگده‌رانی دیكه ده‌ده‌ن له كاتی ده‌نگداندا سه‌ره‌تا ده‌نگ بده‌ن. هێنانی ئامێره‌كانی وه‌ك مۆبایل و كامێرا قه‌ده‌غه‌یه.
١٣. له چ كاتێكدا ده‌نگه‌كان پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه؟
ئه‌و كاغه‌زانه‌ی شێوه و ره‌نگیان ئه‌و كاغهزانه نه‌بێت كه له‌سه‌ر سندوق به ده‌نگده‌ران ده‌درێت، یان به نووسین ناو و هێمای "دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی كۆماری توركیا"ی له‌سه‌ر نه‌بێت یاخود هێمای دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی له‌سه‌ر نه‌بێت و جگه له مۆری لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی قه‌زا و لیژنه‌ی سندوق هه‌ر جۆره مۆر، واژوو، نووسین، په‌نجه‌مۆر و هێمایه‌كی پێوه بێت ده‌نگه‌كه ده‌سوتێنرێت و پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.