Kaan Bozdoğan,Ramal Abdullah Mahmood
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2019
ئیستانبوڵ – AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی گازیئۆسمانپاشا دۆبروجا له ئیستانبوڵ ده‌نگی دا.
سوله‌یمان سۆیڵو خاتوو حەمدییه سۆیڵو-ی هاوسه‌ری به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا روویان لە قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی گازیئۆسمانپاشا دۆبروجا له ئیستانبوڵ کرد.
سۆیڵو سڵاوی له هاووڵاتییان و كارمه‌ندانی سه‌ر سندوق كرد و له سندوقی ژماره ١٠٠٤ ده‌نگی خۆیدا. یه‌كه‌م كارتی ده‌نگدان حەمیدییه سۆیڵو به‌ده‌ستییه‌وه گرت. دواتر سوله‌یمان سۆیڵو به هیواخواستن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ببێته هۆی خێروخۆشی كارتی ده‌نگدانی خسته ناو سندوقه‌كه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانه‌وه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌ئێستا له كه‌شێكی دیموكراسییدا ده‌نگ ده‌درێت. به بیری هێنایه‌وه كه له ژماره‌یه‌ك له پارێزگاكانی توركیا كاتژمێر ٠٧:٠٠ و له پارێزگاكانی دیكه‌یش له كاتژمێر ٠٨:٠٠ه‌وه پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستی پێكردووه و گوتی: "تا ئێستا رووداوێكی نه‌خوازراو رووی نه‌داوه، جگه له چه‌ند رووداوێكی بچووك، هه‌موو هاوڕێیان رێوشوێنی ئه‌منییان گرتۆته به‌ر. گه‌له‌كه‌مان به‌ئارامی ده‌نگی خۆی ده‌دات. ئه‌مڕۆ قسه قسه‌ی گه‌له".