Mesut Varol
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
وان- AA
لە پارێزگای وان دەستبەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکە، لێکۆڵینەوەکان لە عەمبارکردن و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بەردەوامن.
لەو چوارچێوەیەشدا تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە شارۆچکەی ئەردەمیت بارهەڵگرێکی گومانلێکراویان پشکنیوە.
لە پشکنینەکەدا، سەگی راهێندراوە بەکارهێندراوە و لە ٣٠٠ پاکەتدا، بڕی ١٥٤ کیلۆ و ١٦٥ گرام ماددەی هێرۆین دەستیبەسەردا گیراوە.
شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستبەسەرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستیپێکردووە.