Halil Şahin
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
ئیزمیر – AA
ئایدا گهزگین ته‌مه‌ن سێ ساڵ كه دوێنێ دوای ٩١ كاتژمێر له گیرخواردنی له‌ژێر داروپه‌ردووی یه‌كێك له‌و باڵه‌خانانه‌دا دۆزرایه‌وه كه له ئاكامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیزمیر داڕووخابوو، به‌رده‌وامه له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكیی له یه‌كه‌ی چاودێری چڕ.
زانكۆی ئیجه رایگه‌یاند كه چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ ئایدا له یه‌كه‌ی چاودێری چڕیی نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ئیجه به‌رده‌وامه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جێگری وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، مه‌همه‌ت گوڤه‌ن و راگری زانكۆی ئیجه، پڕۆفیسۆر دكتۆر نه‌جده‌ت بوداك سه‌ردانی ئایدا-یان كردووه.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به گشتی ره‌وشی ته‌ندروستیی ئایدا باشه و به‌رده‌وامه له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی پزیشكی.