Dildar Baykan Atalay
20 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2021
واشنتۆن – AA
پزیشکی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کەڤین ئۆکۆنەر لە دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڕۆتینی بۆ بایدن رایگەیاند رەوشی تەندروستیی ناوبراو "گونجاوە بۆ بەردەوامیدان بە ئەرکی سەرۆکایەتی".
بایدن یەک رۆژ بەر لەوەی تەمەنی بگاتە ٧٩ ساڵ چووە نەخۆشخانەی سەربازیی واڵتەر رێد و پشکنینی ئاساییی ساڵانەی ئەنجام دا.
پزیشکی بایدن، کەڤین ئۆکۆنەر لەبارەی ئەنجامی پشکنینەکەوە رایگەیاند: "بایدن لە چاو پیاوێکی تەمەن ٧٨ ساڵ تەندروست و بەھێزە. بایدن لە رەوشێکدایە کە گونجاوە بۆ بەردەوامیدان بە ئەرکی سەرۆکایەتی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو".
ئۆکۆنەر لە راگەیەندراوەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە بە ھێواشی رۆیشتنی بایدن لەم ساڵانەی دواییدا لەوانەیە بۆ شکانی لاقی بگەڕێتەوە کە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر تووشی ئەم رووداوە بووە.
ناوبراو وایشی لێک دایەوە کە لەوانەیە ھۆکاری زوو زوو پاککردنەوەی گەرووی بایدن بۆ گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بگەڕێتەوە و ئەو نێوبینییەی بۆیشی کراوە جێگای مەترسی نییە.