Halil Demir
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ- AA
لە ئیستانبوڵ و شەش شاری دیکە ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی ئەنجامدرا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٩ گومانلێکراو دەستگیرکران کە پڕۆگرامی پەیوەندیکردنی نێوان ئەندامانی رێکخراوەکە ناسراو بە "بایلۆک"یان بەکارهێنابوو.
تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان لە ئیستانبوڵ لە ماوەی رابردوودا، لێکۆڵینەوەیان لە چەند گومانلێکراوێک دەستپێکردبوو کە لەنێویاندا بەرپرسی هاوسەرگیری نێوان ئەندامانی رێکخراوەکە و بەرپرسی شانە نووستوەکانی رێکخراوەکە لە ریزی هێزە سەربازییەکانی تورکیا هەبوون.
هێزە ئەمنییەکان لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا لە ئیستانبوڵ و شەش پارێزگای دیکە، ئۆپەراسیۆن ئەنجامدا و ١٩ گومانلێکراویان دەستگیر کرد.
لەئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ گومانلێکراوەکان بەردەوامن.