Ramal Abdullah Mahmood
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2017
وان - AA
دوای پشکنینی بارهەڵگرێک لە قەزای ئەدرەمیتی سەر بە پارێزگای وان دەستگیرا بە سەر ٣٠ کیلۆ و ٢٢٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆین و شۆفێرەکەش دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی وان رایگەیاند تیمەکانی هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە خاڵی پشکنینی کوروباش لە سەر رێگای سەرەکی وان-گورپنار بارهەڵگری ژمارە 65 AP 724 راگرتووە کە لە لایەن هـ. ی. شوفێری دەکرا.
دوای ئەوەی لە لایەن سەگی پۆلیسیەوە بارهەڵگرەکە پشکێنرا، بڕی ٣٠ کیلۆ و ٢٢٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆین کە لە ٣٠ پاکەت نرابوو و لە بەشی سەرەوەی بارهەڵگرەکە شاردرابۆوە، دۆزرایەوە و دەستی بەسەرداگیرا.
لە دوای دۆزینەوەی ماددە هۆشبەرەکە، شۆفێرەکە دەستگیرکرا.