هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی بورسا بەردەوامە

Bursa
مێرسین - AA
هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی نێوان هەردوو شارۆچکەی گورسو و کەستەل سەر بە پارێزگای بورسا بەردەوامە.
بە هۆکارێکی نەزانراو، لە ئێوارەی دوێنێوە ئاگر لە بەشێکی دارستانەکانی پارێزگاکە کەوتووەتەوە.
بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە تیمێکی کە لە هەزار و ٧٧٧ کەس پێکهاتبوو بە ٦٨٨ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە گەیشتنە ناوچەکە.
هاوکات بە سێ هێلیکۆپتەر و سێ فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەش دەدرێت و بەو پێیە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، هەوڵەکان لە ئاسمان و زەوییەوە دەستی پێکردووە.