هەزار و ٥٠٠ کەس بەشداری پرۆگرامی "حەدیسی سەحیحی بوخاری" لە ئیستانبوڵ بوون
- سەحیحی بوخاری (صحيح البخارى) بەناوبانگترین بەرهەمی زانای ئایینی ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوری ئیسماعیل بوخاری'یە کە بە ڕاستترین کتێبی فەرموودە دادەنرێت و دوای دەقی پیرۆزی قورئان بە گرنگترین سەرچاوەی ئایینی دەزانرێت.

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
هەزار و ٥٠٠ کەس لە بەشداربووانی پرۆگرامی خوێندنەوەی "حەدیسی سەحیحی بوخاری" کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، بڕوانامەی بەشداربوونیان پێ بەخشرا.
بەشداربوونی پڕۆگرامی خوێندنەوەی "حەدیسی سەحیحی بوخاری" لە ١٧ی حوزەیرانەوە بۆ ماوەی ١٣ ڕۆژ لە مزگەوتی یاڤوز سوڵتان سەلیم لە ناوچەی فاتح'ی ئیستانبوڵ کۆبوونەوە.
لە پڕۆگرامەکەدا کە بەبەشداری چەندین زانا و مامۆستای ئایینی تورکیا و جیهان بەڕێوەچوو، لەبارەی پاراستنی ئەو نەریتە و زیندوو ڕاگرتنی حەدیسەکان و گواستنەوەی بۆ جیلەکانی داهاتوو قسەی لەسەر کرا.
بەشداربووانی پرۆگرامەکە جەختیان لەوەش کردەوە حەدیسی بوخاری دوای دەقە پیرۆزەکانی قورئان، گرنگترین سەرچاوەی ئیسلامە و تەنیا بیستن و باسکردنی حەدیسەکان نا، بەڵکو پابەندبوون پێیان گرنگە.
لە پڕۆگرامەکەدا هەریەکە لە موفتی سووریا شێخ ئوسامە ڕفاعی، لە سعوودیەوە محەمەد تاهیر نوور وەلی و لە سۆماڵەوە محەمەد عەبدولباری و چەندین زانای دیکە لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان لەوانەش، هیندستان، پاکستان و عێراق بەشدار بوون.
لە کۆتایی پرۆگرامەکەدا کە ١٣ ڕۆژی خایاند، هەزار و ٥٠٠ کەس لە بەشداربووان بڕوانامەی بەشداربوونیان پێ بەخشرا و ڕێزیان لێگیرا.
سەحیحی بوخاری (صحيح البخارى) بەناوبانگترین بەرهەمی زانای ئایینی ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوری ئیسماعیل بوخاری'یە کە بە ڕاستترین کتێبی فەرموودە دادەنرێت و دوای دەقی پیرۆزی قورئان بە گرنگترین سەرچاوەی ئایینی دەزانرێت.
بوخاری گرنگترین حەدیسەکانی پێغەمبەری ئیسلام (گوتە و کردار و پەسەندکراوەکانی) کۆکردووەتەوە و هەربۆیەش بە سەرچاوەیەکی گرنگ دەناسرێت.