"هێنده نزیكه ده‌توانین بڵێین ره‌نگه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بێت"
- سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: - "(ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات) ئاماده‌كارییه‌كانمان كردوون و پلانی ئۆپه‌راسیۆنمان ته‌واوكردووه، رێنمایی پێویستمان داوه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات رایگه‌یاند: "ئاماده‌كارییه‌كانمان كردوون و پلانی ئۆپه‌راسیۆنمان ته‌واوكردووه، رێنمایی پێویستمان داوه. واده‌ی بڕیاردان و ده‌ستكردن به پرۆسه‌كه كه كردنه‌وه‌ی به‌رده‌م كانیاوه‌كانی ئاشتییه هێنده نزیكه ده‌توانین بڵێین ره‌نگه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بێت. هه‌م له وشكانییه‌وه هه‌م له ئاسمانه‌وه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجامده‌ده‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی ٢٩یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی و هه‌ڵسه‌نگاندنی پارته‌كه‌ی له ناوچه‌ی كزلجاهامام گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په له ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانیی جومهوردا به‌شێوه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌رانه به‌رده‌وامن و رایگه‌یاند: "به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن به‌شێوه‌یه‌كی لێك نزیكتر و گشتگیرتر".
سه‌ركۆماری توركیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆ كاره‌ساتئامێزانه‌ی كه بۆ سه‌ر ئابووریی نووسرابوون، دانه دانه تێكده‌ده‌ن و رایگه‌یاند:
"عه‌قڵییه‌تی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه ته‌ماشاكردنی گه‌ل، حساب نه‌كردن بۆ گه‌ل، ته‌نها پارێزگارییكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كان له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و هێزه‌ی كه ئاك پارتی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ركردووه، له‌نێو پارته‌كه‌ماندا جێگه‌ی نابێته‌وه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی له‌سه‌ر شانی بووه و جێبه‌جێی نه‌كردووه، له‌رێگه‌ی گرتنه‌به‌ری رێگایه‌كی ئاسان به‌وه‌ی كه هه‌موو شتێك به‌تایبه‌ت حه‌واڵه‌ی من بكات".
گوتیشی: "چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ئێمه‌ش بێ ناسنامه، بێ كه‌سایه‌تی، بێ ره‌گ و ریشه، وه‌ك گه‌ڵاكانی خه‌زان، په‌لكێشی به‌رده‌م ره‌شه‌با بین، به‌ڵام رێگه به‌مه ناده‌ین. ئێمه تاكه پارتێكین ژماره‌ی ئه‌ندامانمان گه‌یشتبێته ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه خۆشەویستی بۆ پارته‌كه‌مان و هه‌ستی ئه‌ندامێتی بۆ پارته‌كه‌مان تاچه‌ند له پێشه. ئێمه دوێنێی ئه‌م وڵاته بووین، ئێمه ئه‌مڕۆی ئه‌م وڵاته‌ین، ئیشه‌ڵڵا ئێمه ده‌بینه سبه‌ینێی ئه‌م وڵاته".
- خاڵی كۆتایی ده‌رباره‌ی مشتومڕه‌كانی ٥٠+١ دانا
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی مشتومڕه‌كانی رێژه‌ی هه‌ڵبژێردران قسه‌یكرد و رایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به دابه‌زاندنی رێژه‌ی هه‌ڵبژێردرانی سه‌ركۆمار له ٥٠ له‌سه‌ده‌وه بۆ ٤٠ له‌سه‌د، نه بیرۆكه‌مان، نه نیازمان، نه پلانمان و نه هه‌وڵمان جێگه‌ی باسه".
گوتیشی: "پێویستیی هه‌ڵبژێردران به ڕێژه‌ی له سه‌دا ٥٠ هاوشێوه‌ی بڕبڕه‌ی پشته بۆ سیستمی نوێ. باوه‌ڕمان وایه یه‌كێك له میراته گرنگه‌كان كه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووی جێده‌هێڵین سیستمی حكوومه‌تی سه‌ركۆمارییه".
ئه‌ردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە "له‌پێناو ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه له توركیا هیچ كه‌سێك به پشتبه‌ستن به كه‌مینه‌یه‌كی بچووك یان دارده‌ستیی، سته‌م له گه‌ل نه‌كات، پێمان وایه پاراستنی ئه‌م رێژه‌یه پێویسته".
- بانگه‌واز بۆ سازان له‌سه‌ر ریفۆرمی دادوه‌ریی
ئه‌ردۆغان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ "پاكێجی چاكسازیی دادوه‌ریی" كه كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌یه‌وه له لیژنه‌ی دادی په‌رله‌مان درێژه‌ی هه‌یه، كرد و رایگه‌یاند: "له ساڵی نوێی یاساداناندا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین چاوه‌ڕوانییه‌كانمان له په‌رله‌مان، بریتییه له‌وه‌ی ئه‌و پێشنیارانه‌یه كه له چوارچێوه‌ی ریفۆرمی دادوه‌رییدا ئاماده‌كراون بگه‌یه‌ننه ئه‌نجام".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ریفۆرمی دادوه‌ریی به‌م شێوه‌یه دوا:
"ئامانجمان ئه‌وه‌یه بابه‌تێكی گرنگی له‌مشێوه‌یه‌یه له لیژنه‌كان و دانیشتنی په‌رله‌ماندا به گه‌وره‌ترین سازاندا كه رێگه‌ی تێده‌چێت، تێپه‌ڕێت. رێكاری كۆتاییهێنان به مشتومڕه‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌فه‌قه‌ی نه‌داریی، یه‌كێكه له‌و ناونیشانانه‌ی له پاكێجی دووه‌مدان. له ئێستادا له چوارچێوه‌ی دۆكیومێنتی ریفۆرمدا، ئاماده‌كاریی بۆ پاكێجی دووه‌م ده‌كرێت".
- په‌یامی ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات
سه‌ركۆماری توركیا په‌یامی روونی له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام و خۆرهه‌ڵاتی فورات دا و رایگه‌یاند: "هه‌موو جۆره ئاگادارییه‌كمان سه‌باره‌ت به خۆرهه‌ڵاتی فورات داوه‌ته موخاته‌به‌كانمان. هێنده‌ش كه پێویست بوو به پشوودرێژیی مامه‌ڵه‌مان كرد. گوایه ده‌ورییه‌ی وشكانییه، ده‌ورییه‌ی ئاسمانییه، ده‌بینین كه هه‌موو ئه‌مانه چیرۆك بوون".
گوتیشی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه خۆرهه‌ڵاتی فوراتیش، جه‌ختی لێده‌كه‌مه‌وه، له‌رێگه‌ی كانیاوه‌كانی ئاشتییه‌وه ئاوبده‌ین" و سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات رایگه‌یاند: "ئاماده‌كارییه‌كانمان كردوون و پلانی ئۆپه‌راسیۆنمان ته‌واوكردووه، رێنمایی پێویستمان داوه. واده‌ی بڕیاردان و ده‌ستكردن به پرۆسه‌كه كه كردنه‌وه‌ی به‌رده‌م كانیاوه‌كانی ئاشتییه هێنده نزیكه ده‌توانین بڵێین ره‌نگه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بێت. هه‌م له وشكانییه‌وه هه‌م له ئاسمانه‌وه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجامده‌ده‌ین".
- په‌یامه ئابوورییه‌كان
سه‌ردێڕه گرنگه‌كان له‌باره‌ی ئابووریی له گوتاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا به‌مشێوه‌یه‌یه:
"سوورین له‌سه‌ر به‌كارهێنانی سوودبه‌خشانه‌ی سه‌رچاوه‌كان و ئیداره‌دانی بوودجه له‌سه‌ر بنه‌مای پاشه‌كه‌وتكردن".
"له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ئاینده‌دا كه به بێ هه‌ڵبژاردن تێده‌په‌ڕێت، به هه‌ستیارییه‌وه چاودێریی نه‌خشه رێگامان له بواری ئابوورییدا ده‌كه‌ین و ده‌گه‌ینه ئامانجه‌كانی ٢٠٢٣مان".
"ته‌نانه‌ت له هه‌ستیارترین خاڵدا كه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به مانه‌وه‌مانه‌وه هه‌یه، ره‌نگه كه‌سانێك هه‌بن كه به ته‌واوه‌تی به‌پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی هه‌نووكه‌یی وڵاته‌كه‌مان، هه‌وڵبده‌ن. توركیا ته‌ماشای چیرۆكی تراژیدیی راده‌ستكردنی ئیراده‌ی ئه‌و پارته به پێكهاته‌كانی ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی تیرۆریستیی ده‌كات كه له‌رێگه‌ی بانگه‌شه‌كانی خۆیه‌وه كۆنترین پارتی ئه‌م وڵاته‌یه، و نه‌یتوانیوه سیاسه‌تێك به‌رهه‌م بهێنێت".
"له‌رێگه‌ی ده‌ستوه‌ردانی به‌جێ و درووستی بانكی ناوه‌ندییه‌وه، رێژه‌كانی سوود بۆ ئاستێكی گونجاو پاشه‌كشه‌یان كردووه و زیاتریش داده‌به‌زن".
"به‌هه‌موو هێزمانه‌وه هانده‌ری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كاڵایانه ده‌كه‌ین كه به‌هایان زیادكراویان به‌رزه، به به‌هێزیی پشتیوانیی له شوێنكاره بچووك و مامناوه‌نده‌كان ده‌كه‌ین هه‌ر له هاوكاریی دارایی تا گه‌یشتنیان به بازاڕه‌كان".
"به‌تایبه‌ت داوا له هاووڵاتییانمان ده‌كه‌م، پاشه‌كه‌وته‌كانیان له‌جیاتی دراوی بیانیی له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه لیره‌ی توركی پشتیوانیی داراییان لێده‌كات، وه‌گه‌ڕبخه‌ن".
"ئامانجمان ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی ساڵانی داهاتوودا گه‌شه‌كردن بگه‌یه‌نینه له‌سه‌دا پێنج و سه‌رووتر".
"(پرۆگرامی نوێی ئابووریی) له كۆتایی پرۆگرامه‌كه‌دا هه‌ڵاوسان بۆ خوار له‌سه‌دا پێنج و بێكاریی بۆ ژێر له‌سه‌دا ١٠ داده‌به‌زێنرێن".
"له دیاربه‌كر بۆ یه‌كه‌مجار له‌رێگه‌ی شێوازی شكاندنی هایدرۆلیكی، ده‌ستمان به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بازرگانیی كردووه. له‌رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌كنیكه‌وه، درێژه به لێدانی بیری نوێ ده‌ده‌ین. له تراكیا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا كێڵگه‌ی نوێمان دۆزیونه‌ته‌وه كه كۆی گشتیی یه‌ده‌گی گازی سرووشتییمان ده‌گه‌یه‌نێته دوو هێنده. ئه‌م كێڵگانه كه خاوه‌نی نزیكه‌ی سێ ملیار مه‌تر سێجا یه‌ده‌گن، پێویستیی گازی ٣٠٠ هه‌زار یه‌كه بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ پڕده‌كه‌نه‌وه".
"بۆرۆن كارباید كه له ئامڕازه تاكتیكییه‌كان، هێلیكۆپته‌ره‌كان، فڕۆكه‌كان، ئۆتۆمبیله زرێپۆشه سووكه‌كان ویه‌له‌كه‌كانی پارێزگارییدا به‌كارده‌هێنرێت، له توركیا به‌رهه‌م ده‌هێنین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن