Heman Hussein Yaseen
04 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2026
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ سەردانی بەغدا دەکات.
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ئەویشی خستووەتەڕوو کە سەردانەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لە میانییدا زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجام دەدات و تیایدا پرۆسەی سیاسی، پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراقی فیدراڵی، پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا و چەندین پرسی دیکە تاوتوێ دەکرێن.