Sinan Uslu
03 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2016
تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا، هێرشیان كرده سه‌ر21 ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له باكووری سووریا كه لە ئاماده‌باشیدا بوون بۆ هێرش كردنه سه‌ر خاكی توركیا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه وه‌رگیراوه، ئه‌و ئامانجانه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر له ئاماده‌كاریدا بوون بۆ هێرشكردنه سه‌ر خاكی تورکیا.
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان، له‌و هێرشانەدا 11 تیرۆریستی داعش كوژراون و دوو سه‌كۆی چه‌ك و دوو ئۆتۆمبێل له‌ناو براون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوێنێ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ژێر رۆشنایی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان چه‌ند هێرشێكی ئاسمانیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ئاڤەشین-باسیان له باكووری عێراق و چوار ئامانجی په‌كه‌كه‌یان بۆردومان كرد.