Yaser Albanna,Gülşen Topçu,Hemın Othman Mohammed
21 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2019
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند كه هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر ئامانجه‌كانی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران له‌ناو خاكی سووریا.
له راگه‌یه‌ندراوێكی سوپای ئیسرائیل‌دا هاتووە "سوپای به‌رگری ئیسرائیل له‌م كاته‌دا ئامانجه‌كانی فه‌یله‌قی قودس بۆردومان ده‌كات له سووریادا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هۆشداری به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د دراوه له كردنه‌ئامانجی خاكی ئیسرائیل یاخود هێزه‌كانی.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سووریا "SANA" پشتبه‌ستن به زانیاری به‌رپرسێكی سه‌ربازیی بڵاویکردووەتەوە كه ئیسرائیل له رێگه‌ی وشكانیی و ئاسمانییه‌وه به مووشه‌كی ئاراسته‌كراو هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خاكی سووریا و سیستمی به‌رگری ئاسمانیی سووریاش رێگریان له هێرشه‌كه كردووه و زۆربه‌ی مووشه‌كه‌كان پێش گه‌یشتنیان به ئامانجه‌كه‌یان تێكشكێندراون.
پێشتر 'SANA" له هه‌واڵێكیدا باسی له‌وه كردبوو كه ئیسرائیل ئه‌و هێرشه‌ی بەسەر ئاسمانی لوبنان، ناوچەی جه‌لیل و ده‌ریاچه‌ی تهبهڕییهوه ئه‌نجامداوه، به‌ڵام سیستمی به‌رگری ئاسمانیی سووریا ده‌یان مووشه‌كی تێكشكاندووه، هه‌روه‌ها دیمه‌نی ساتی تێكشكاندنی مووشه‌كه‌كانی بڵاوكرده‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مووشه‌كێك ئاراسته‌ی باكووری به‌رزاییه‌كانی جۆلان كراوه و له لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی گومه‌زه‌ی ئاسنینه‌وه تێكشكێنراوه.
هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو باسی له‌وه كرد كه سوپای ئیسرائیل له میانی 36 كاتژمێردا چه‌ند خاڵێكی سه‌ربه ئێران و حزبوڵڵای له دیمه‌شق كردووه‌ته ئامانج كه كۆگای چه‌كی سه‌ربه ئێران-یان له‌نێودایه، ئه‌وه‌یشی خستبووه‌ڕوو كه پێشتر وڵاته‌كه‌ی هێرشی هاوشێوه‌ی ئه‌نجامداوه.