Halil İbrahim Sincar
21 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2019
ماردین - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا دژی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی ئۆمه‌رلی سه‌ربه پاریزگای ماردین، بڕی 150 كیلۆگرام تەقەمەنی و ژمارەیەک بۆمبی ده‌ستكرد ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای ماردین-دا هاتووە کە تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی شاره‌كه، 19ی ئه‌م مانگه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له گوندی هارمانكایای سه‌ربه قەزای ئۆمه‌رلی پشكنینیان ئه‌نجامداوه.
له ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌دا، بڕی 150كیلۆگرام تەقەمەنی، ژمارەیەک بۆمبی ده‌ستكرد، 80 مه‌تر وایه‌ر، جلوبه‌رگی تیرۆریستان، بڕێك خۆراك و پێداویستی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوە.