Orhan Onur Gemici
29 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2023
ئەنقەرە – AA
پێشبینی دەکرێت لە شەودا، بەفر و بارانی چڕ بە تێکەڵاوی لە دەوروبەری شاری هەکاری و رۆژهەڵاتی شاری شرنەخ ببارێت و لە هەندێک شوێنیش ببێتە بەفربارینی چڕ.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی لە دوای نیوەڕۆوە، بەفر و باران بە تێکەڵاوی لە باشووری رۆژهەڵاتی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو دەبارێت و پێشبینی دەکرێت لە شەودا بەفر و بارانی چڕ بە تێکەڵاوی لە دەوروبەری شاری هەکاری و رۆژهەڵاتی شاری شرنەخ ببارێت و شوێن بە شوێنیش ببێتە بەفربارینی چڕ.
بە پێویست زاندراوە رێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەرلە بەرامبەر ئەگەری دروستبوونی شەختە و زوقم لە رێگا و شەقامەکان و کێشە تێکەوتن لە هاتوچۆ.