Aykut Karadağ
20 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
له‌كۆی ئه‌و پێنج تیرۆریسته‌ی كه له دێرسم له چالاكی خران سیانیان تیرۆریستی په‌كه‌كه و دووانیان تیرۆریستی ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی مه‌له‌كه‌په (پارتی مارکسیست، لینێنیست، کۆمۆنیست)بوون و له لیستی داواكراوهكاندا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له كۆی ئه‌و پێنج تیرۆریسته‌ی كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ناوخۆدا، رۆژی ١٠ی تهمووز له گونده‌واره‌كانی ئۆڤاجكی سه‌ربه دێرسم، له چالاكی خران، سیانیان تیرۆریستی په‌كه‌كه و دووانیان ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی مهلهكهپهن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌زانرێت كه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه و مه‌له‌كه‌په هاریكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش زانراوه كه ئه‌و تیرۆریسته به‌ناو باڵایانه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چالاكی كۆبوونه‌ته‌وه و له‌رێگه‌ی ئۆپهراسیۆنێكهوه به‌ر له ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كه، له چالاكی خراون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه تیرۆریسته له چالاكی خراوه‌كانی مه‌له‌كه‌په، یه‌كێكیان تایلان كوتلار-ه كه نازناوی "سه‌یدۆ"یه و به بڕی ملیۆنێك و ٥٠٠ هه‌زار لیره له لیستی شینی تیرۆریسته داواكراوهكاندایه و ئه‌وی دیكه‌یان خدر چاڵڵی-یه كه نازناوی "پیردۆغان"ه و به بڕی ٣٠٠ هه‌زار لیره له لیستی خۆڵه‌مێشی تیرۆریسته داواكراوهكاندایه.