Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
20 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌و په‌یامه‌دا كه بۆ سه‌ركۆماری قوبرسی توركی باكووری ناردووه، رایگه‌یاندووه: "ئه‌وانه‌ی له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و راستییه بگۆڕن كه قوبرس به‌شێكی دانه‌بڕاوی تورك و گه‌لی توركه، زوو یان دره‌نگ له‌وه تێده‌گه‌ن كه هه‌وڵه‌كانیان بێسوود بوون".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "ئه‌وانه‌ی وا ده‌زانن سه‌روه‌ت و سامانی دوورگه‌كه (قوبرس) و ناوچه‌كه ته‌نها هی ئه‌وانه، توركیا و مكوڕی كۆماری توركی قوبرسی باكوور به‌رامبه‌ر خۆیان ده‌بیننه‌وه".
ئەردۆغان راشیگه‌یاندووه: "تورکیا جوڵە ئاشتییەکانی لە دوورگەی قوبرس بە مەبەستی یەکسانی لە نێوان خاوەنەکانی (دوورگەکە) کە لایەنێکیان گەلی تورکە و هەروەها ماف و بەرژەوەندییەکانیان دەستپێکرد. لەم بارەیەوە جارێکی دیکە پێداگری خۆمان بە جیهان رادەگەیەنین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سوپای تورکیا ئەگەر پێویست بکات بۆ پاراستنی گیان و ئاسایشی تورکەکانی قوبرس هەر ئەو کردەوەیە بە بێ دوو دڵی دووبارە دەکاتەوە کە ٤٥ ساڵ لەمەوپێش ئەنجامی دا و کەسیش گومانی لەوەدا نەبێ".
له كۆتاییشدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه: "ئه‌وانه‌ی له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و راستییه بگۆڕن كه قوبرس به‌شێكی دانه‌بڕاوی تورك و گه‌لی توركه، زوو یان دره‌نگ له‌وه تێده‌گه‌ن كه هه‌وڵه‌كانیان بێسوود بوون".