Erdal Türkoğlu
24 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2019
هاتای – AA
له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی هەڵگرتبوو له قه‌زای ره‌یحانلی سه‌ربه پارێزگای هاتای، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٧ی دیكه‌یش برینداربوون كه دووانیان سه‌ربازن.
پارێزگای هاتای رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی هەڵگرتبوو بە مەبەستی سنوورداشکردنەوەیان، وهرگهڕاوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە له ئاكامی رووداوەکە، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٧ی دیكه برینداربوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا پارێزگای هاتای تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە دوو له بریندارەکان سه‌ربازن و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.