Betül Yürük
02 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2020
نەتەوە يەكگرتووەكان - AA
نەتەوە يەكگرتووەكان رێككەوتنى سنوورى دەريايى نێوان توركيا و ليبيا-ى تۆماركرد.
بە گوێرەى بەڵگەى تۆماركردن كە لە لايەن نەتەوە يەكگرتووەكانەوە بڵاوكراوەتەوە،سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ئەو رێككەوتنە نێودەوڵەتييەى كە لە نێوان توركيا و ليبيا واژووكراوە لە ٣٠ى ئەيلوول بە گوێرەى ماددەى ١٠٢ى مەرجەكانى نەتەوە يەكگرتووەكان پەسەند كرد.
توركيا و حكوومەتى ليبيا، لە ٢٧ى تشرينى دووەمدا "لێكتێگەيشتنى ئاسايش و هەماهەنگى سەربازیى" لەگەڵ "رێككەوتنى سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى" كە ئامانج لێى پارێزگاريكردنە لەو مافانەى هەردوو وڵات كە لە ياسا نێودەوڵەتييەكانەوە سەرچاوەيان وەرگرتووە، واژوويانكردبوو و رێككەوتنەكانيان بۆ تۆماركردن رەوانەى نەتەوە يەكگرتووەكان كردبوو.