Selen Temizer
20 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2023
بڕۆکسل - AA
ناتۆ رایگەیاند، ئەو کەشتییەی کە ٦٠٠ خانووی گوێزراوەی هەڵگرتبوو لە ئیتاڵیاوە بەرەوە تورکیا بەڕێکەوتووە.
ناتۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو کەشتییە کە ٦٠٠ خانووی گوێزراوەی هەڵگرتبوو، دوێنی بەندەری تارانتۆ لە ئیتاڵیا بەجێهێشتووە.
ئەو هاوکارییەی ناتۆ لە ئەنجامی هەماهەنگی نێوان فەرماندەیی هێزی هاوبەشی ناتۆ لە ناپۆلی و دەزگای پشتیوانی و دابینکردنی ناتۆ بە ئامانجی دابینکردنی شوێنی مانەوەی کاتی بۆ لانیکەم چوار هەزار کەس کە بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، ئەنجام دەدرێت.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو دوای گەیشتنی خانووە گوێزراوەکان بۆ قەزای ئیسکەندەرون سەربە پارێزگای هاتای، دەست بە دروستکردنی کەمپێک بکرێت و لە قۆناغی دووەمیشدا دەست بە ناردنی ٤٠٠ خانووی گوێزراوەی دیکە بکرێت.