Ömer Faruk Salman
19 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2021
مەڕەش - AA
لە پارێزگای مەڕەش مینی پاسێکی گواستنەوەی جووتیاران وەرگەڕا و لە ئاکامدا، کەسێک گیانی لەدەست دا و ١٥ی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، مینی پاسەکە لە ناوچەی ساریئێریک سەربە قەزای پازارجک، وەرگەڕاوە.
دوای رووداوەکەش تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنەکە و بریندارەکانیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە، بەڵام یەکێک لە کرێکارەکان هەرلە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
لەئێستاشدا، شۆفێری مینی پاسەکە و ١٤ بریندارەکەی دیکە لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەردان.